وەزارەتی دارایی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وزاری ئابوری کرد
عیراق 02:53 PM - 2026-09-27
PUKMEDIA
وەزارەتی دارایی عیراق
وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وزاری ئابووری کرد و پڕۆژەیاساکە بە سەرپەرشتیی فالح ساری و بە بەشداریی نوێنەری هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی،وزارەتی دارایی فیدراڵ دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردنی، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2027 رەوانەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری کرد.
دەشڵێت:تەواوکردنی پڕۆژەیاساکە بەرهەمی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی کۆمیتەی باڵای ئامادەکردنی بودجە بوو بە سەرپەرشتیی فالح ساری، وەزیری دارایی، کە میوانداریکردنی نوێنەرانی وەزارەتەکان، هەرێمی کوردستان، پارێزگاکان و راوێژکردن لەگەڵ شارەزایانی دارایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەخۆگرتبوو.
وەزیری دارایی رایگەیاند: وەزارەتەکەی پابەندبوونی خۆی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە وادەی دیاریکراودا جێبەجێ کردووە.
روونیشیکردەوە کە داڕشتنی بودجەکە جێبەجێکردنی پلەبەندیی شێوازی "بودجەی بەرنامە و ئەنجامدان" لە کەرتی کارەبا و پارێزگاکانی دیوانییە و سەلاحەدین لەخۆدەگرێت، بە مەبەستی بەستنەوەی تەرخانکراوەکان بە ئامانجەکان و پێوانی کاریگەریی خەرجییەکان، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرفراوانکردنی لەسەر دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە لە پڕۆژەیاساکەدا لەبەرچاوگرتنی ئەولەوییەتەکانی بەرنامەی حکومەت، گۆڕانکارییە ئابووری و داراییەکان و گرنگیدان بە زیادکردنی داهاتە نا نەوتییەکان و چەسپاندنی دارایی رەچاو کراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

