دارایی هەرێم داوای درێژكردنەوەی خزمەتی بەشێك لەزیندانیانی سیاسی دەكات
کوردستان 01:15 PM - 2026-09-27
راگەیاندنى وەزارەتى دارایى هەرێم
وەزارەتى دارایى هەرێم
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بە نووسراوی رەسمی داوای لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ كردووە ماوەی خزمەتی ئەو زیندانییە سیاسییانەی فەرمانبەری حكومەتن و لەدایكبووی ساڵانی 1965 و 1966ن بۆ 65 ساڵ درێژ بكرێتەوە، هاوكات دارایی فیدراڵیش نووسراوەكەی ئاڕاستەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كردووە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسی وەجبەی ( 9 تا 15 ) كە فەرمانبەرن لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە دایكبووی ساڵانی ( 1965 و 1966 )ن، بە نووسراوی رەسمی ژمارە ( 3488 ) لە رێكەوتی ( 2ی 9ی 2026 ) كە ئاڕاستەی فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵمان كردووە و داوامان كردووە ماوەی خزمەتیان لە ( 60 ) ساڵەوە بۆ ( 65 ) ساڵ درێژ بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لای خۆیانەوە فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە پێی پەیوەندی و بە نووسراوی ژمارە ( 50407 ) لە ڕۆژی ( 24ی 9ی 2026 ) نووسراوەكەیان ئاڕاستەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری پێویست.
PUKMEDIA
دەقی نووسراوەكان:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

