لە 50 ناوچەی تایلاند باری نائاسایی راگەیەندراو خوێندنگەكان دەكرێنە پەناگە
جیهان 11:16 AM - 2026-09-27
sky news
بارانبارینی بەردەوام و لافاوی بەهێز لە تایلاند
بەهۆی بارانبارینی بەردەوام و لافاوی بەهێزەوە، دەسەڵاتدارانی تایلاند لە 50 ناوچە باری نائاساییان راگەیاندو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیان بە ئامادەكاری كردووە بۆ بەكارهێنانی خوێندنگەكان وەك پەناگەی كاتی و گەراجی ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و داراییەكانیان.
لە 48 سەعاتی رابردوودا، بەهۆی بارانبارینی بەردەوام و لافاوی بەهێزەوە، لە بەنگكۆكی پایتەختی تایلاند، 30 سم باران باریوەو بەهۆیەوە 84 هەزار هاووڵاتی زیانیان بەركەوتووەو بێ ماڵ ماونەتەوە، دەسەڵاتدارانی بەنگكۆكیش لە 50 ناوچەی ئەو وڵاتە باری نائاساییان راگەیاند، چونكە لافاوەكە هاتوچۆی لە زۆربەی شەقامە سەرەكییەكاندا بە تەواوی پەكخستووە.
لەبەرامبەردا، دەسەڵاتداران جەخت لە ئامادەكاریی دەكەنەوە بۆ بەكارهێنانی خوێندنگەكان وەك پەناگەی كاتی و پاركینگی ئۆتۆمبێل.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

