هۆڵێکی چالاکی بۆ گەشەپێدانی توانا و بەهرەی خوێندکاران لە سلێمانى کرایەوە
کوردستان 10:20 PM - 2026-09-26
تایبەت
وێنەیەکى مەراسیمەکە
مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی چالاکی لە خوێندنگای
حاجی پرشنگ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە 26ى9ى2026 شێخ جەعفەر شێخ
مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر،
پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی
بەشداریی لە مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی چالاکی حاجی پرشنگ لە سلێمانیدا کرد.
مەراسیمەکە لە خوێندنگای حاجی پرشنگ
شێخ رەشیدی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئامانج لە کردنەوەی هۆڵی چالاکیی
لەم خوێندنگایەدا زیاتر بۆ گرنگیی و بایەخدانە بە کەرتی پەروەردە و پەرەپێدانی
توانا و بەهرەی خوێندکارانە بە شێوەیەکی گشتی، لە هەمان کاتدا هاندەرێکە بۆ ئەو خوێندکارانەی
کە خاوەن پڕۆژە و بیرۆکەی جوانن لە بواری هونەر و پەروەردە و فێربوون، کە ئەمەش
بنەمایەکی گرنگە بۆ گەشەسەندنی پەروەردە و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لە بوارە
جیاوازەکاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

