قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی عەدنان موفتی دەکات

پرسەنامە 07:29 PM - 2026-09-26
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ کۆچى دوایى ( موحسین حاجی ساڵح ) پرسەنامەیەک ئاراستەی عەدنان موفتی و خانەوادەکەى دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:


برای گەورە و بەڕێزم کاک عەدنان موفتی

بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیار ( کاک موحسین حاجی ساڵح ) کەس و ئازیزتانم پێگەیشت !

بۆ ئەم خەمە گەورەیەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و خێزان و خانەوادەکەتان دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمەتانین .

داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە