12 كتێبی تایبەت بە بەڵگەنامە و دەستنوسی مێژووی كورد و كوردستان راگەیەندرا
کوردستان 07:05 PM - 2026-09-26
تایبەت
وێنەیەکى کاتى رێوڕەسمەکە
ئەمڕۆ شەممە 26ى9ى2026 سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی (CFS) و ناوەندی كوردستان بۆ دۆکیۆمێنت-زانکۆی سلێمانی راگەیاندنی 12 کتێبی تایبەت بە بەڵگەنامە و دەستنووسی مێژوویی کورد و
کوردستانیان ئاشکرا کرد.
لە هەنگاو و
ئەزمونێكی نوێدا و لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆکان و
ئەکادیمیست و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ، سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی (CFS) و ناوەندی كوردستان بۆ دۆکیۆمێنت-زانکۆی سلێمانی و لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی گرنگدا،
12 كتێبی تایبەت بە بەڵگەنامە و دەستنوسی مێژووی كورد و كوردستان خرانە بەر دیدی
خوێنەران.
دکتۆر یوسف گۆران
رایگەیاند: لە وتەیەکدا بە گرنگییەوە باسمان لە پرۆژەی ئەرشیف کرد وەک پایەیەکی
سەرەکی ئایندەسازیی و نیشتمانسازیی، هەروەها کورتەیەکمان لەسەر مێژوو، هەوڵەکان بۆ
دامەزراندنی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت پێشکەشکرد کە لە کابینەی پێشوی حکومەتی
هەرێمی کوردستاندا وەک یەکەم ناوەندی رەسمی و ئەکادیمی تایبەت بە ئەرشیف، دەستنوس
و لێکۆڵینەوە بە هەوڵی دڵسۆزان دامەزراوە، هەروەها پشتیوانی خۆشمان بۆ پرۆژەکانی
ناوەندی کوردستان دوپاتکردەوە.
وتیشى: ئەم
پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە ناوازە بەڵگەنامییەکانی کوردستان و سوپاسی هەموو ئەوانە
دەکەین كە خەمخۆرانە پشتیوانی ئەم پرۆژەیە بون و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە ئامادەكردن
و سپاردنی بەڵگەنامەكان بە پرۆژەکە هاوكار بون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

