نزیکەی هەزار و 400 خێزانی ئاوارەی شەهبا چاوەڕوانی گەڕانەوەن
کوردستان 05:03 PM - 2026-09-26
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
گوزەرانی خێزانی کوردی ئاوارە
نزیکەی هەزار و 400 خێزانی کوردی ئاوارە لە ناوچەی شەهبا لە باکووری
پارێزگای حەلەب لە شار و شارۆچکەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، تل تەمر، دربێسییە، دێریک و
کۆبانی بڵاوبوونەتەوە و لە دۆخێکی نادیاردان، سەرەڕای چەند مانگێک لە ئاوارەبوون و
ڕاگەیاندنی پڕۆژە و بەرنامەی رەسمیی بۆ کۆتاییهێنان بە کەمپەکان و قەیرانی
کۆچکردن، تائێستا هیچ هەنگاوێکی روون بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ ناوچەکانی
پێشوویان نییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ کەوتووە،
زۆربەی ئەو خێزانانە لە شارۆچکە و گوندەکانی ئەعەزاز، ئەلباب، ئەلراعی، مارع، منبج
و دێرحافرەوە هاتوون، هاوکات هێشتا گەڕانەوەیان رووبەڕوی کۆمەڵێک کێشەی ئەمنی و
خزمەتگوزاری و بژێوی ژیانیان دەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی نیگەرانی هەیە لە بوونی
گەرەنتی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و دڵنیابوون لە سەقامگیرییان دوای
گەڕانەوەیان.
هەر بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چارەسەرکردنی پرسی
ئاوارەکان و پەنابەران نابێت تەنها لە ڕاگەیاندنی پڕۆژەکان یان دانانی وادەی
گەڕانەوەدا سنوردار بکرێت، بەڵکو پێویستی بە ڕێوشوێنی کرداریی پێوانەکراو هەیە،
سەرەتا لە دەستەبەرکردنی پاراستن و ئاسایش و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و
دەستەبەرکردنی بژێوی ژیان و چارەسەرکردنی هۆکارەکانی کۆچ و ئاوارەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

