لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغداد دەكرێت

کوردستان 02:46 PM - 2026-09-26
دراوی عیراقی میدیاکان

دراوی عیراقی

بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی نۆ و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی هەشتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد بنێردرێت.

بەپێی زانیارییەکان، لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە و هەندێك وردبینیی كۆتایی ماوە، هەر بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستەكە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی هەشت پێكەوە بنێردرێن بۆ بەغداد.

 لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیشەوە دڵنیایی دراوە و هیچ كێشەیەك لەئارادا نییە، هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عیراق پارەی مووچەی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

لە هەفتەی رابردووەوە عیراق دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ، ئەم مانگە بەراورد بە دوو سێ مانگی رابردوو دۆخی دارایی عیراق باشترە، ئاستی فرۆشتنی نەوت بەرزكراوەتەوە‌و حكومەت پارەیەكی زیاتری دەستدەكەوێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە