ئەحمەد سەحاف: هیچ بەڵگەیەک نیە خنکانی 18 پەنابەری كورد پشتڕاستبكاتەوە
کوردستان 12:09 PM - 2026-09-26
واع
ئەحمەد سەحاف، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا
كاربەڕێكەری
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایدەگەیەنێت: تاوەکوئێستا هیچ لێدوانێكی رەسمی
دەسەڵاتدارانی لیبیا نییە كە خنكانی 18 پەنابەرە كوردەكە لە دەریای ناوەڕاستدا
پشتڕاستبكاتەوە.
ئەحمەد سەحاف،
كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند: بە وردی بەدواداچوون بۆ
چارەنووسی ئەو 18 پەنابەرە كوردە دەكەین كە بە رێگەی نایاسایی چوونە خاكی لیبیاوە
و ئێستاش دەنگۆی خنكانیان لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە.
ئەوەشی
خستووەتەڕو: لەگەڵ لایەنە ئەمنی و تەندروستی و مانگی سوری لیبیا لە گفتوگۆدان بۆ
یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی ئەو 18 پەنابەرە.
ئەحمەد سەحاف
ئاماژەی بەوەشدا: تائێستا هیچ لێدوانێكی رەسمییان لە دەسەڵاتدارانی لیبیاوە پێنەگەیشتووە
كە خنكانی ئەو پەنابەرانە پشتڕاستبكاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی خنكانی 18 پەنابەری كورد
لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوكرایەوە، كە گوایە لە لیبیاوە بە بەلەم بۆ ئیتاڵیا
بەڕێكەوتوون و لەرێگادا بەلەمەكەیان ژێرئاوكەتووە و خنكاون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

