riklam

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە کۆنگۆ 14 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان 11:16 AM - 2026-09-26
وێنەیەکى روداوەکە AFP

وێنەیەکى روداوەکە

جیهانى

سوپای کۆنگۆ رایگەیاند، لە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەیەکدا کە لە شاری کیکۆیتەوە دەگەڕایەوە بۆ پایتەخت (کینشاسا)، 14 کەس گیانیان لەدەست دا، کە لە نێوانیاندا دوو بەرپرسی باڵای سەربازی هەن.

مایۆر جەنەڕاڵ ئێڤومی ئیکینج، وتەبێژی سوپای کۆنگۆ، رایگەیاند: کوژراوەکان بریتیین لە سەرۆکی دادگای سەربازی و راگری گشتیی هێزە چەکدارەکان، لەگەڵ 12 کەس لە ئەندامانی وەفدەکە و تیمی فڕۆکەکە.

روونی کردەوە: فڕۆکەکە تووشی كێشەیەکی تەکنیکی ببوو پێش ئەوەی لە ناوچەی كینجی تێکشکێت و جەختی لەسەر گیانلەدەستدانی سەرجەم ئەو کەسانە کردەوە کە لەسەر فڕۆکەکە بوون، هاوکات لێکۆڵینەوە دەستى پێکردووە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی رووداوەکە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket