ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی 156 روفاتی ئەنفال بۆ هەرێم دەکرێت
کوردستان 10:19 AM - 2026-09-26
بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بێسەروشوێنبووان
وێنەی یەکێک لە روفاتەکان
بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و
بێسەروشوێنبووان سەر بە دەزگای شەهیدان، 156 روفات لە قوربانییەکانی پرۆسەکانی
ئەنفالی وەرگرت، وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان و
ئەنجامدانی بەخاکسپاردنى کاتی بەپێی رێکار و بنەما پەسەندکراوەکان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: سەرجەم روفاتەکان ژن
و منداڵن و قوربانیی پرۆسەکانی ئەنفالن و لە یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بادیەی
سەماوە لەلایەن تیمەکانی گەڕان و پشکنینی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە، بە هاوکاریی
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی دادوەری لە وەزارەتی تەندروستی، هەڵگیراونەتەوە.
روونیشی کردەوە: پرۆسەی
وەرگرتن و رادەستکردنەکە بە هەماهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ پەروین نورى راوێژکاری نزار
ئامێدى سەرۆککۆمارى عیراق بۆ کاروباری بێسەروشوێنبووان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بە
هاوکاریی نێوان لایەنە نیشتمانییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە دۆسیەی
بێسەروشوێنبووان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا: گواستنەوەی روفاتەکان و بە خاکسپاردنیان بە شێوەى
کاتى دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو رێکارە پەیڕەوکراوانەوە تا کاتی تەواوبوونی پشکنینە
زانستییەکان و شیکارییە تایبەتەکان بۆ ناسینەوەی ناسنامەی قوربانییەکان، وەک
ئامادەکارییەک بۆ رادەستکردنەوەیان بە کەسوکاریان و ئەنجامدانی بە خاکسپاردنى
کۆتایی.
بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی
گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بێسەروشوێنبووان جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ
گەڕان و پشکنین بەدوای گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا و ئاشکراکردنی چارەنووسی
بێسەروشوێنبووان و کارکردن بۆ پاراستنی روفاتی قوربانییان و رێزگرتن لە
کەرامەتیان، بە شێوازێک کە مافی خێزانەکانیان مسۆگەر بکات لە زانینی چارەنووسی
منداڵەکانیان و گەڕانەوەی روفاتەکانیان و بە خاکسپاردنیان بەپێی بنەماکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

