عیراق داوای بەخشینی فڕۆکەخانەکانى لە رێوشوێنەکانی ئەمریکا دەکات

عیراق 09:45 AM - 2026-09-26
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداد AP

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداد

گەشتیار

ئەمڕۆ شەممە 26ى9ى2026 حکومەتى عیراق رایگەیاند:  لە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا، سەبارەت بە "بەخشینی" هەندێک لە فڕۆکەخانە عیراقییەکان لەو رێوشوێنانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران بۆ فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش فڕۆکەخانەکانی عیراق، گرتوویەتیەبەر.

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت: لەبەر ئەو رێوشوێنانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران بۆ فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش فڕۆکەخانەکانی عیراق گرتوویەتیەبەر، حکومەتی عیراق گفتوگۆیەکی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا دەکات بۆ "بەخشینی" هەندێک لە فڕۆکەخانە عیراقییەکان لەم رێوشوێنانە، بە شێوازێک کە رێگە بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بدات بە هۆکاری مرۆیی، کە پەیوەستن بە چارەسەری پزیشکی، خوێندن، سەردانە ئاینییەکان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانەوە.

روونى دەکاتەوە: لە کاتێکدا کە حکومەتی عیراق کار بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوامبوونی قەیرانەکان ئاڵۆزى زیاد دەکات و بانگهێشتی سەرجەم لایەنەکان دەکات بۆ گفتوگۆ و دانوستان بە مەبەستی گەیشتن بەو چارەسەرانەی کە کۆتایی بە قەیران و ململانێ هەنووکەیییەکان دەهێنن، بە شێوازێک کە بەرژەوەندیی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بەدیبهێنێت.

PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە