ئەو 25 هاووڵاتیەی كۆبانێ كە لە سنوری حاجی ئۆمەران گیریان خواردبوو رزگاركران
کوردستان 05:33 PM - 2026-09-25
راگەیاندنی دەوازەی حاجی ئۆمەران
دەوازەی حاجی ئۆمەران
دوای گیرخواردنیان بۆ ماوەی سێ رۆژ، 25 هاووڵاتی كوردی رۆژئاوای كوردستان لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران رزگاركران.
ئەو هاووڵاتیانە كە خەڵكی كۆبانێ بوون، ویستبویان لەرێگە ئێرانەوە بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكە و مین رێژكردنی شاخەكەوە، سەرجەمیان گیریان خواردبوو.
لەو چوارچێوەیەشدا لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداركرانەوە و دواتر ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تیمێكی بۆ رزگاركردنیان پێكهێنا و توانرا ئاو و خۆراكیان پێ بگەیەندرێت و بگەڕێندرێنەوە دەوازەی حاجی ئۆمەران.
بڕیارە دوای تەواوكردنی رێكارەكان لەگەڵیاندا، سەرجەمیان لە دەروازەی سێماڵكاوە بگەڕێندرێنەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

