فڕۆكەخانەی نەجەف سەرجەم گەشتەكانی لەگەڵ ئێران راگرت

عیراق 02:40 PM - 2026-09-25
راگەیاندنی فڕؤکەخانەی نەجەف فڕۆکەخانەی نەجەف

راگەیاندنی فڕؤکەخانەی نەجەف

عیراق

لەدوای فڕۆكەخانەی بەغداد، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف سەرجەم گەشتەكانی لەگەڵ ئێران راگرت، هاوکات گەشتەکان لە هەریەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانیش راگیران. 

ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بڕیاریدا بەڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران،  بریارەكەش لە سەعات 2:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چووەتەوە بواری جێبەجێ كردنەوە، ئیدارەی فڕۆكەخانەكەش رایگەیاندوە، بەپێی رێنماییە رەسمییەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان، بریارەكە تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت. 

ئیدارەی فڕۆكەخانەكە داواشی لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە هیچ رێكارێك سەبارەت بەو گەشتانەی راگرتنەكە دەیانگرێتەوە نەگرنەبەر.

لەلایەکی ترەوە، بەپێی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی، گەشتەکانی نێوان تاران هەولێر بە پێچەوانەوە، سلێمانی تاران بە پێچەوانەوە هەڵوەشانەتەوە. 

بەپێی بەدواداچوونەکان روونبووەوە راگرتنی گەشت یان رێگەپێنەدانی ئەنجام دانی گەشت ، لە دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکاندا نییە ، بەڵکو ئەمە بڕیارێکە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقدایە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران رایگەیاندبوو،  فڕۆكەخانەی بەغداد پێشوازی لە گەشتی كۆمپانیا ئاسمانییەكانی ئێران ناكات و هەوڵدەدەن گەشتەكانیان بۆ عیراق لەرێی فرۆكەخانەی نەجەفەوە ئەنجام بدەن.

PUKMEDIA
 

ئەمانەش ببینە