13 ملیۆن دۆلار لە بانکەکانى فەرەنساوە گەڕێندرایەوە خەزێنەى عیراق
عیراق 03:39 PM - 2026-09-24
ca.finance.yahoo.com
دۆلارى ئەمریکى
سندوقی گەڕاندنەوەی سامانی عیراق رایگەیاند: توانیویانە بڕی 13 ملیۆن
دۆلار لەو پارە و سامانە بلۆککراوانەی کە لە بانکەکانی فەرەنسا دابوون، بگەڕێننەوە
بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 24ى9ى2026 سندوقی گەڕاندنەوەی سامانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا
رایگەیاند: هەوڵەکانی سندوقی گەڕاندنەوەی سامانی عیراق بووە هۆی گێڕانەوەی 13
ملیۆن دۆلار لەو پارە عیراقییانەی کە بەپێی بڕیاری دادوەری لە بانکەکانی فەرەنسا
دەستیان بەسەردا گیرابوو و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
بە پێى راگەیەندراوەکە محەمەد عەلی لامی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی
سندووقەکە، جەختی لەوە کردووەتەوە، پڕۆسەی وەرگرتنەوەکە بەرهەمی بەدواداچوون و ئەو
رێکارانە بووە کە سندووقەکە بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و
ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان گرتوویەتییە بەر و روونی کردەوە: پارە گەڕێندراوەکە لە
دوای تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان و هەماهەنگی لەگەڵ بانکی عەرەبیی سویسری، خراوەتە
سەر هەژمارەکانی وەزارەتی دارایی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

