هه‌رێم كه‌مال ئاغا راسپارده‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌نزین ده‌داته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
کوردستان 03:02 PM - 2026-09-24
راگەیاندنى هه‌رێم كه‌مال ئاغا
وێنەیەکى رابردووى کۆبونەوەى لیژنەى نەوت و غازى پەرلەمانى عیراق
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه
بڕیاردرا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی بڕ‌ی 50
هه‌زار به‌رمیل ر‌ۆژانه له نه‌وتی خاو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی
فیدراڵ و راده‌ستكردنی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دوای
هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر بۆ به‌دواداچوون بۆ قه‌یرانی سوته‌مه‌نی به تایبه‌تی
مادده‌ی به‌نزین له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌دواداچوونی هۆكاره‌كانی ئه‌و
قه‌یرانه، لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عیراق بڕیارماندا به پێكهێنانی
لێژنه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی بڕ‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل ر‌ۆژانه له نه‌وتی
خاو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدراڵ و راده‌ستكردنی به حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به مه‌به‌ستی پاڵاوتنی و دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی
كوردستان به نرخێكی پاڵپشتیكرا و هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیکەی عیراق .
راشیگه‌یاند: ر‌اسپارده‌كان له لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانه‌وه به‌رزكرایه‌وه
بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لێره‌وه ر‌ایده‌گه‌یه‌نێن كه‌وا لیژنه‌كه‌مان به‌رده‌وامده‌بێت
له به دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕ‌اسپاردانه و هیواخوازین ئه‌م ڕ‌اسپاردانه
ببنه هۆكاری چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی مادده‌ی
به‌نزین كه ڕ‌اسپارده‌كان بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ن
كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانه‌وه و بڕ‌ی شایسته بۆ هه‌ر
پارێزگایه‌كی هه‌رێم هاوشێوه‌ی ئه‌ژماركردنی بڕ‌ه‌كه بۆ هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی
عیراق دیاری ده‌كرێت.
دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌پێی میكانیزمی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه
نه‌وتییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ده‌بێت،
له حاڵه‌تی هه‌بوونی كه‌می له بڕ‌ی سووته‌مه‌نیدا، بڕ‌ه‌كه به یه‌كسانی به‌سه‌ر
هه‌موو پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا، دابینكردنی 50 هه‌زار ب/ڕ ، بۆ هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه
و له ڕ‌ێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده ده‌كرێت، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سامانه
سروشتییه‌كان به‌ڵێن ده‌دات كه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا
به‌پێی ئه‌و نڕخه بفرۆشێت كه لای وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی په‌سه‌ند كراوه.
دووه‌م: له حاڵه‌تی په‌سه‌ندكردنی پێشنیازی وه‌زاره‌تی سامانه
سروشتییه‌كان بۆ زیاتكردنی نه‌وتی خاوی دابینكراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه
بۆ زیاتر له 50 هه‌زار ب/ڕ، پێشنیاز ده‌كه‌ین:
1.له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی دانیشتووان به ڕ‌ه‌چاوكردنی بارودۆخی قه‌یرانه‌كان هاوشێوه‌ی هه‌موو پارێزگاكانی دیكه.
2. دیاریكردنی بڕ‌ه‌كه له ڕ‌ێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی به‌شداری كۆمپانیاكانی پاڵاوگه‌كان و كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان.
3. فرۆشتنی نه‌وتی خاوی ناوخۆیی بۆ هه‌رێم به هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی پاڵاوگه‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
4. ڕ‌اده‌ستكردنی نه‌وتی ڕ‌ه‌ش به هه‌مان ئه‌و میكانیزمه‌ی كه له باقی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا په‌یڕ‌ه‌و ده‌كرێت.
5. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌ڵێن ده‌دات كه هاووڵاتییانی هه‌رێم به هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا په‌سه‌ند كراوه دابین بكات.
6. یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تێچووی پاڵاوتن له‌نێوان پاڵاوگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا به مه‌به‌ستی دانەوه ی تێچوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵییه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

