ترەمپ و زەیدی تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن
عیراق 05:21 PM - 2026-09-23
نوسینگەی راگەیاندن
کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عیراق
عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە شاری نیویۆرک لەگەڵ دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و
پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان
تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکوەزیرانی عیراق، دیدارەکە شەوی سێشەممە بەڕێوەچووە، کە تیایدا پەیوەندییە
دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی
سیاسی و ئابوری و وەبەرهێنان تاوتوێ کراون.
هەر لە دیدارەکەدا، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و هەوڵە هاوبەشەکانی عیراق
و ئەمریکا بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی باس کران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

