دەستەی دەستپاکی: دووپەرلەمانتار بە حەوت ساڵ زیندانی سزا دران
عیراق 02:29 PM - 2026-09-23
دەستەی دەستپاکی
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عیراق
دەستەی دەستپاکی عیراق، رایگەیاند، هەر یەک لە پەرلەمانتاران عالیە نوسەیف
و ئەشواق جبوری بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادران، لەگەڵ پابەندکردنیان بە گەڕاندنەوەی
ئەو پارەیەی کە بە ناڕەوا کۆیان کردووەتەوە لەگەڵ سزای پێبژاردن.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی، ئەمڕۆ 23ی9ی2026، دادگای تاوانی
رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، بە تۆمەتی گەندەڵی و بە ناڕەوا کۆکردنەوەی پارە، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر پەرلەمانتار عالیە نوسەیف سەپاند.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو پەرلەمانتارە بە ناڕەوا زیاتر لە 14 ملیار
دینار و زیاتر 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، بەمەش دادگا ناوبراو پابەند دەکات،
بڕی 61 ملیار دینار وەک گەڕاندنەوەی پارەکە و پێبژاردن بۆ خەزێنەی حکومەت
بگێڕێتەوە.
دەستەی دەستپاکی، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پەرلەمانتار عالیە نوسەیف لە
کەیسێکی دیکەدا بە سێ ساڵ زیندانیکردن توند سزادرا، بەهۆی ئەوەی زانیاری ناڕاستی لە
فۆڕمی ئەستۆپاکی نوسیوەو، زانیاری دیکەشی شاردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، پەرلەمانتار ئەشواق سالم جبوری بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادرا،
بەهۆی ئەوەی نزیکەی 12 ملیار دیناری بە ناڕەوا کۆکردووەتەوە، بۆیە دادگا
ناوبراوی پابەند کردووە، بڕی 23 ملیار دینار بگێڕێتەوە،کە پارەکە و پێبژاردن دەگرێتەوە.
هاوکات، لە بڕیارێکی دیکەدا، سزای سێ ساڵ زیندانکردنی توندی بەسەر ئەو
پەرلەمانتارەدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی زانیاری ناڕاستی لە فۆڕمی ئەستۆپاکی نوسیوە و زانیاری
شاردووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

