riklam

داشکاندنی 50%ی قەرزی کارەبا لە هەرێم درێژکرایەوە

کوردستان 12:36 PM - 2026-09-23
رۆژژمێر و پسوڵەى پڕۆژەى روناکى پڕۆژەى روناکى

رۆژژمێر و پسوڵەى پڕۆژەى روناکى

کارەبا

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ماوەی لێخۆشبوون و داشکاندنی ڕێژەی 50% لەسەر قەرزی کۆنی کارەبا (پێش پڕۆژەى ڕووناکی) درێژبکاتەوە.
 
وەزارەتى کارەباى حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەوەی کە دەرفەتێکی دیکە بۆ دوایین جار بدرێتە هاوبەشانی کارەبا بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە داشکاندن لەسەر قەرزی پێش رووناکی بەڕێژەی تاوەکو 50٪.

روونى کردەوە: ئەم پڕۆسەیە لە 24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10 بەردەوام دەبێت و ئەگەر ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش ڕووناکییان هەیە قەرزەکانییان نەدەنەوە لەو ماوەیەدا، ئەوا ڕاستەوخۆ قەرزەکانییان دەخرێنە سەر قیستی مانگانە بەبێ هیچ داشکاندنێک بەگەڕانەوە بۆ ڕاگەیەندراوی پڕۆژەی ڕووناکی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە.

ئاماژەى بەوەشداوە: دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی لەدوای بەرواری 18ی مانگی 10 بەشێوازی قیستی مانگانە کە مەودای 6-24 مانگ بە لەبەرچاوگرتنی کەمترین بڕی پارەدان جێبەجێ دەکرێت و لەدوای 18ی مانگی 10، هەر قەرزێکی پێش ڕووناکی بەشێوەیەکی خۆکارانە دەکرێنە قیستی مانگانە و دەبێت لەگەڵ پسووڵەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی بدرێت و ڕێکاری ماوەی پارەدانی لە 50 ڕۆژدا لەسەر جێبەجێدەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی لە 24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10 بەهەمان میکانیزمی داشکاندنی پێشوو:

50٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.
25٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە.

روونیشى کردوەتەوە: داشکاندنەکە جێبەجێدەکرێت تەنها ئەگەر هاوبەشەکە بڕی تەواوی قەرزی داشکێندراو بەیەکجار بدات لەڕێگەی ئی-پسوولە یاخود هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە کۆی 2 ملیۆن هاوبەشی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان، نزیکەی 800,000 هێشتا قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket