سهرۆك بافڵ: رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران سەرکەوتنێکی هاوبەشە
کوردستان 10:09 AM - 2026-09-23
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ، جیهان بە هیوایەکی زۆرەوە
دەڕوانێتە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری
ئیسلامیی ئێران لە نیویۆرک بۆ گفتوگۆکردنێکی تایبەت و مێژوویی و بە
ناوی گەلی کوردەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و ستایشم ئاڕاستەی سەرکردایەتی و
دانوستانکارانی ئەو دوو گەلە مەزنە دەکەم.
دەقى پەیامەکە:
ئەمڕۆ، جیهان بە هیوایەکی
زۆرە دەڕوانێتە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیویۆرک بۆ گفتوگۆکردنێکی تایبەت و مێژوویی.
بە ناوی گەلی کوردەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و ستایشم ئاڕاستەی
سەرکردایەتی و دانوستانکارانی ئەو دوو گەلە مەزنە دەکەم.
بوێرییەکی مەزنی دەوێت بۆ تێپەڕاندنی دەیان ساڵ لە دووبەرەکی، بەڵام
سەرکردایەتی راستەقینە بەو جەنگانە ناپێورێن کە دەیانکەین، بەڵکو بوێری هەنگاونان
و بەرقەرارکردنی ئاشتییە.
دانوستانکارانی ئێرانی و ئەمریکی ئەوەیان بۆ جیهان سەلماند کە
پاڵەوانبوون چۆنە و چۆن بە ژیری، کرداری و ئازایەتییەکی نکۆڵی لێنەکراو رووبەڕووی
ئاڵۆزییەکان دەبنەوە.
رێککەوتنێکی هەمیشەیی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و
ئێراندا تەسلیمبوون یان لاوازی دەسەڵات نییە، بەڵکو سەرکەوتنێکی هاوبەشە.
لەم ساتەدا، کلیلی سەرکەوتنی هەر نەتەوەیەکیان بە دەستی ئەوی
دیکەیانە. بە کارکردنی پێكەوەیی، هێز و توانای ئەوەیان هەیە کە بەرگری لە
بەرژەوەندییە نیشتمانییە گرنگەکانیان بکەن، کەرامەتی خۆیان بپارێزن و بە جیهانی
نیشان بدەن کە شکۆمەندی لە دیپلۆماسیدایە.
لەم بارودۆخەدا، پێویست ناکات هیچ لایەنێک بەسەر لایەکەی تردا زاڵ
بێت؛ بەڵکو دەکرێت هەردوولا ببنە هاوبەش لە سەرکەوتنێکی مێژویی بۆ ئاسایشی جیهانی.
خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە گیانی داهێنان، ئازادی و
سەرکردایەتی ناسراون و خەڵکی شکۆمەندی ئێرانیش، میراتگری شارستانییەتێکی مەزنن بە
کولتوورێکی دەوڵەمەند، خۆڕاگر و ژیری ناسراون، شایستەی داهاتوویەکن دوور لە ئاڵۆزی
و توندوتیژی.
ئەم کۆبوونەوەیە دەرگا بە رووی سەردەمێکی نوێدا دەکاتەوە، کە تێیدا
دەتوانرێت خواستەکانی هەردوو کۆمەڵگا لە کەشوهەوایەکی شکۆمەندانەدا بهێنرێنە دی.
بۆ ناوچەکەمان، کاریگەرییە گەورە و بەردەوامەکانی ئەم بارودۆخە بە هیچ
شێوەیەک نابێت کەم سەیربکرێن. لێکتێگەیشتنی سەرکەوتووانەی نێوان واشنتن و تاران،
دەبێتە بناغەیەکی راستەقینە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام،
سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووریی هاوبەش بۆ هەموو لایەک.
بۆ ئەو سەرکردە و دیپلۆماتکارانەی کە بەردەوامن لە ئەم کارە گرنگە:
جیهان چاوی لە ئێوەیە و دڵمان لەگەڵتاندایە. بە هەمان ئەو رۆحییەت و بوێرییەوە
بەرەو پێشەوە بڕۆن کە لەسەر ئەم مێزە کۆیکردنەوە، بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن. ئێوە
پێشتر ئەوەتان سەلماندووە کە گۆڕانکاریی مێژوویی شتێکە بەدەستدەهێندرێت، ئێستاش،
با بەڵێنی سبەینێیەکی پڕ لە ئاشتی بدەین.
خودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران
بپارێزێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆبوونەوەكەی نیویۆرك نرخی نەوتی بۆ خوار 100 دۆلار دابەزاند
09:31 AM - 2026-09-23 -
کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق لە چوار تەوەر پێکهاتووە
09:29 AM - 2026-09-23 -
25ساڵ بەسەر تاوانی خێڵی حهمه-دا تێپەڕدەبێت
09:12 AM - 2026-09-23 -
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، نوسەر و کادرێکی دێرین بەسەر دەکاتەوە
08:09 PM - 2026-09-22
ئەمانەش ببینە
ئهحمهد شهرع: داننان به مافهكانی كورد ئهرك بوو
09:06 AM - 2026-09-23
وەزارەتی بازرگانی عیراق: ئەمساڵ نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم بەرهەمهاتووە
09:51 PM - 2026-09-22
قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی سێناتی فەڕەنسا جەخت لەپتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان دەکەنەوە
06:59 PM - 2026-09-22
سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵی کونسوڵی گشتیی چین دەکات
03:50 PM - 2026-09-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆمار: تەئکید لە زامنکردنی مافی جوتیارانی کەرکوک دەکاتەوە
عیراق 03:32 PM - 2026-09-22 -
ژمارهیهك كۆچبهری كورد خنكان
جیهان 03:23 PM - 2026-09-22 -
سەرۆک بافڵ بۆ لی جوون ئیڵ: یەکێتی پشتیوانتان دەبێت
کوردستان 02:32 PM - 2026-09-22 -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
عیراق 02:10 PM - 2026-09-22 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری پلاندانان: گرنگی زیاتر بە کوالێتی کۆنترۆڵ بدەن
کوردستان 01:10 PM - 2026-09-22 -
برێت مەکگۆرک بۆ قوباد تاڵەبانی: جیهان قەرزداری پێشمەرگەیە
کوردستان 12:31 PM - 2026-09-22 -
کۆبوونەوەی گشتی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:29 AM - 2026-09-22 -
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-09-22







دابەزێنە

