کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق لە چوار تەوەر پێکهاتووە
عیراق 09:29 AM - 2026-09-23
راگەیاندنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وێنەى دانیشتنێکى رابردووى ئەنجومەنەکە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی چوار پرس
دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، کە پرۆژە یاساکانی پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن و
هۆکارەکانی پیسبوونی ئاوی رووباری دیجلە و پڕۆژە یاسای مافی خاوەندارێتیی هزرییە.
بەپێى ئەو کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دانیشتنەکە
بڵاویکردوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە 23ی9ی2026، سەعات 1:00 ی پاشنیوەڕۆ
دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت و چوار تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانە (خوێندنەوەی
یەکەم بۆ پرۆژەی یاسای سەندیکای تاقیگەکارانی عیراقی کە لەلایەن لیژنەکانی کار و
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی، رۆشنبیری و گەشتوگوزار و
لاوان و وەرزش، لەگەڵ لیژنەی یاسایی) ئامادەکراوە.
هاوکات، لە تەوەری دووەمدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پێدانی
مۆڵەتی ئاسایی درێژخایەن بە فەرمانبەران لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و داراییەوە
دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی لە تەوەری سێیەمدا، راپۆرتی لیژنەی فەرمانی پەرلەمانیی
ژمارە (63)ی ساڵی 2026 تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ئاوی رووباری
دیجلە و دەستنیشانکردنی لایەنە کەمتەرخەمەکان و رێکارەکانی پێویست بۆ کەمکردنەوەی
کاریگەرییەکانی.
لە دواین تەوەریشدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای مافی
خاوەندارێتیی هزری تەواو دەکرێت، کە 106 ماددەی لێماوەتەوە، لەلایەن لیژنەکانی
خوێندنی باڵا و یاساییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

