ئه‌حمه‌د شه‌رع: داننان به مافه‌كانی كورد ئه‌رك بوو
کوردستان 09:06 AM - 2026-09-23
ميدياكان
پانێڵێكی كۆبوونەوەكە
سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند، داننان به مافه كلتووری و زمانه‌وانییه‌كانی كورد له وڵاته‌كه‌یدا ئه‌ركێكی سه‌رشانی حكومه‌ته‌كه‌ی و مافێكی ره‌وای گه‌لی كورد بووه دوای 100 ساڵ، وتیشی، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی كورد له رۆژئاڤای كوردستان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێندن له‌ناوچه كوردنشینه‌كان به زمانی كوردی بێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 23-09-2026 ، برێت مه‌كگۆرك توێژه‌ر و شرۆڤه‌كاری ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به مه‌رسوومی ژماره 13ـی سه‌رۆكایه‌تیی سووریا كرد سه‌باره‌ت به مافه‌كانی كورد و به "به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش" وه‌سفیكرد، به‌ڵام هاوكات نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی زیادبوونی گرژییه‌كان پێشان دا به‌تایبه‌ت دوای كوژرانی شه‌ڕڤانێكی كوردی هێزه ئه‌منییه‌كان له حه‌سه‌كه كه ئێستا تێكه‌ڵی سوپای سووریا بوونه، هه‌روه‌ها پرسیاری له‌باره‌ی پرسی خوێندنی پرۆگرامی نیشتمانی به زمانی كوردی و مسۆگه‌ركردنی مافی پێكهاته‌كان له داهاتووی سووریادا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی سووریا كرد.
له وه‌ڵامدا، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند، سووریا مێژوویه‌كی دێرینی له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی فره‌نه‌ته‌وه و فره‌ئاییندا هه‌یه و كورد به‌شێكن له كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا و له‌نێو ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌ژین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ره‌سمی ناسینی مافه كلتووری و زمانه‌وانییه‌كانی كورد ئه‌رك و مافێكی ره‌وا بوو، پێش یه‌كخستنه‌وه‌كه مهرسوومهكهمان ده‌ركرد و دوای 100 ساڵ پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رمی لێكرا.
سه‌باره‌ت به خوێندنی زمانی كوردی، سه‌رۆكی سووریا روونیكرده‌وه، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ناوچه كوردنشینه‌كاندا به زمانی كوردی بخوێندرێت و ئێستا تیمه ته‌كنیكییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رقاڵی دارشتنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رسوومه‌ن.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌روه‌ها باسی لهكۆنترۆڵكردنهوهی ناوچه‌كان و یه‌كخستنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد و وتی: دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كردمان، ئێستا ده‌وڵه‌ت كۆنترۆڵی ته‌واوی خاكی سووریا یان نزیكه‌ی ته‌واوی خاكی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هاوكات سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا رایگەیاند: پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكەی هەیە و خاوەنی بەرژەوەندیی هاوبەشی ئابووری، سیاسی و ئەمنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

