riklam

وەزارەتی بازرگانی عیراق: ئەمساڵ نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم بەرهەمهاتووە

عیراق 09:51 PM - 2026-09-22
گەنم کوردسات نیوز

گەنم

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بڕی گەنمی بەرهەمهێنراو کە لە جوتیاران وەرگیراوە، دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە ئەمساڵدا و گەیشتوەتە چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆن.

وەزارەتی بازرگانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی ئەو گەنمەی ئەمساڵ بەرهەمهاتووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمترە و بڕەكەی چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆنە.

دەشڵێت، لە ساڵی رابردوو زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن و لە ساڵی 2024، شەش ملیۆن تۆن بەرهەمهاتووە.

 وەزارەتی بازرگانی عیراق ، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەهۆی ئەم بەرهەمە زۆرەی ناوخۆوە، پێویست ناكات گەنم لە دەرەوە هاوردە بكرێت، كە ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاشەكەوتكردنی بودجەی دەوڵەت.

راشیگەیاند، وەزارەت پلانێكی روونی هەیە  بۆ ئەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ وساڵانی رابردوو وەك یەدەگێكی ستراتیژی بەكاربهێنێت بۆ مسۆگەركردنی پێداویستییەكان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2028.

لە کۆتایشدا، وەزارەتی بازرگانی عیراق، ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەت لە هەماهەنگیدایە بۆ خەرجكردنی 500 ملیار دینار وەك قۆناغێكی نوێ بۆ  شایستە داراییەكانی جوتیاران.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket