وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-09-22
PUKMEDIA
دیلان غەفور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
سەرجەم
فەرمانبەرانی گرێبەست لە عیراق لە بودجەی ساڵی 2027 دەکرێنە هەمیشەیی و پەرلەمانتارێکی
یەکێتیش رایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بە
مەرجێک وەفدی حکومەتی هەرێم لەکاتی گفتوگۆکانیان، سەرجەم فەرمانبەران گرێبەست جێگیر
بکات.
دیلان
غەفور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە بارەی
بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: ئێمە
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەری گرێبەستەکان هەبووە لە
لیژنەی دارایی، لەسەر داوای ئەوان نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد کە بە
هەمیشەیی کردنی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە هاوشێوەی
پارێزگاکانی دیکەی عیراق و ناوی ئەوانیش لە
یاسای بودجەدا جێگیر بکرێت.
وتەبێژی
فراکسیۆنی یەکێتی، داوا لە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، کە لە ئاستی
حکومەتدا کاری جدی بکەن دەربارەی ئەوەی کە سەرجەم ئەو گریبەستانە جێگیر بکرێن بکات.
دیلان غەفور
مژدە بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات بەوەی جێگیر دەکرێن و رایگەیاند: هەموولایەک
دڵنیا دەکەینەوە هەر گریبەستێک لە عیراق جێگیر کرا، ئەوە هەرێمی کوردستانیش بە
هەمان شێوە دەبێت.
پەیوەست بەوەی فەرمانبەرانی گرێبەستی عیراق لە
یاسای بودجەی 2027دا پارەی بۆ تەرخانکراوە، بۆ فەرمانبەرانی هەرێمیش هەمان کار دەکرێت،
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: بەڵێ، بەڵام بە مەرجێک وەفدی حکومەتی هەرێمی
کوردستان سەرجەم گریبەستەکان لە کاتی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بودجە لە
وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی جێگیر بکات.
لە کۆتایشدا، دیلان غەفور وتەبێژی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، دووپاتی کردەوە، بە هەموو شێوەیەک لە ناو لیژنەی
دارایی پشتیوانی لە فەرمانبەرانی گرێبەستی
هەرێمی کوردستان دەکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

