ئێران پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ هه‌یه
کوردستان 04:56 PM - 2026-09-19
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
رۆژی 15ی9ی2026، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی گه‌یشته
تاران و له‌گه‌ڵ (مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری ئیسلامیی ئێران و د. عه‌لی ئه‌كبه‌ر
ویلایه‌تی راوێژكاری باڵای رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و عه‌باس عراقچی وه‌زیری
ده‌ره‌وه و محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورا (په‌رله‌مان) كۆبووه‌وه.
له زنجیره كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی
و ئێرانی دووپاتكرده‌وه و له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی سیاسی و ئابووری
و چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان به‌رێگه‌ی دیپلۆماسی و رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان به‌رده‌وامه"،
هاوكات جه‌ختی له‌به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و
وڵاته كرده‌وه.
به‌رپرسانی باڵای ئێران: سه‌رۆك بافڵ درێژه‌پێده‌ری رێبازی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه
هه‌ر له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا، ئاماژه به هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی ناكۆكییه‌كان كرا، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی باڵای ئێران پێزانینیان بۆ رۆڵی سه‌رۆك بافڵ و یه‌كێتی ده‌ربڕ‌ی و به رێزه‌وه یادی سه‌رۆك مام جه‌لالییان كرده‌وه، وه‌ك ئه‌ندازیاری په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستانه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی، هاوكات پێزانینی خۆیان بۆ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێبازه حه‌كیمانه‌یه و رۆڵی له نزیككردنه‌وه‌ی دیدگاكان و پاراستنی ئارامیی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه‌دا به‌رز نرخاند.
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وامه
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له تاران، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كان پێویستیان به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و دیالۆگی به‌رده‌وام هه‌یه و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان به‌رده‌وامه، هه‌رێمی كوردستانیش رێز له ئاسایش و سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران‌دا مێژوویه‌كی هاوبه‌ش و دێرین پێكه‌وه ده‌مان به‌ستێته‌وه.
سه‌رۆك بافڵ: هه‌رێم نابێته به‌شێك له ململانێكان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران، رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان نابێته به‌شێك له هیچ جه‌نگ و ململانێیه‌ك، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ئارامی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بن.
یه‌كێتی و ئێران: په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر ده‌كه‌ین
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ د. عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی،
راوێژكاری باڵای رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، جه‌ختیان
له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و پته‌وكردنی دراوسێیه‌تیی باش كرده‌وه
و سه‌رۆك بافڵ رایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كانمان به ئاڕ‌استه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه
و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەبەرامبەریشدا د.عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایەتی، بە رێزەوە یادی
سەرۆک مام جەلالی کردەوە، وەک ئەندازیاری پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان
کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرێمی کوردستان و یەکێتی، هاوکات پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک درێژەپێدەری ئەو رێبازە حەکیمانەیە و رۆڵی لە
نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکەدا
بەرز نرخاند.
پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان تاوتوێ كران
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری
ئیسلامیی ئێران له تاران كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه مێژوویی
و كولتوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرده‌وه
و دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
لەبەرامبەریشدا مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری
ئیسلامیی ئێران، سوپاسی رۆڵی ئەرێنی و کارای بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لە
هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا و وتی: لەگەڵ ئێوەدا هاوسنوورین و لامان گرنگە
پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و رێزگرتنی هاوبەش پەرەی پێبدرێت.
ئه‌مساڵ دووه‌مین جاره بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات، له‌كاتێكدا
رۆژی 3ی7ی2026، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕ‌ێوڕ‌ه‌سمی ماڵئاوایی له ته‌رمی
سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران،
سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو.
هاوكات رۆژی 12ی9ی2024 بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیکرد، له مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری
ئیسلامیی ئێران و له‌دیدارێکدا جه‌ختیان
له‌پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه به‌رامبه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی
وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت گه‌لی ئێرانی دۆست، كه رێگه‌ناده‌ین و نامانه‌وێت هه‌رێمی
كوردستان ببێته جێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت
كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئامانجمانه‌و هه‌نگاوی بۆ ده‌نێین
فراوانتركردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و نیشتمانییه‌كاندا.
لەبەرامبەریشدا مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری
ئێران ستایشی رۆڵ و پێگه‌ی كاریگه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد له بونیادنانی
عیراقی نوێ و داڕ‌شتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت
ئێران و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، ئێمه رێز له‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه ده‌گرین و
هیوادارین گه‌شه‌ی زیاتری پێبده‌ین، له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه نیشتمانییه‌كانیشتاندا
بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، هاوكار و پشتیوانتان
ده‌بین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ دەکات
05:13 PM - 2026-09-20 -
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
03:28 PM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
09:30 AM - 2026-09-20 -
له‌هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
09:04 AM - 2026-09-20
ئەمانەش ببینە
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
12:37 PM - 2026-09-20
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
11:46 AM - 2026-09-20
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
08:30 PM - 2026-09-19
سێنتکۆم: زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوت بەگەرووی هورمزدا تێپەڕیوە
05:34 PM - 2026-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-09-20 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:18 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عومەر حەمەئەمین بەرزنجی
پرسەنامە 10:18 AM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
جیهان 09:30 AM - 2026-09-20 -
له‌هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
کوردستان 09:04 AM - 2026-09-20 -
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
کوردستان 08:30 PM - 2026-09-19 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بنەماڵەی (مام حەمەد وەرتی)
پرسەنامە 05:57 PM - 2026-09-19 -
سێنتکۆم: زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوت بەگەرووی هورمزدا تێپەڕیوە
جیهان 05:34 PM - 2026-09-19



.png)



دابەزێنە

