دۆلار نرخێکى پێوانەیى تۆمار دەکات

کوردستان 11:05 AM - 2026-09-19
دراوی عیراقی و دۆلاری ئەمریکی تایبەت

دراوی عیراقی و دۆلاری ئەمریکی

ئابووری

نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عیراقى بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینى و لەئێستادا 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر 159هەزار و 900 دینارە.

لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلاریش شوان هادى خاوەنى نوسینگەى ئاڵوگۆڕى دراو لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى بە PUKMEDIA  ڕاگەیاند: هیچ هۆکارێکى ئاشکرا نییە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینار.

ڕاشیگەیاند: بانکى مەرکەزى تەئکید دەکاتەوە لەسەر جێگیرکردنى نرخى دۆلار و نرخى ڕەسمى 100 دۆلار بەرامبەر بە 132هەزار دینار، بۆیە ئەو بەرزبونەوەیەى کە هەیە هۆکارەکەى نادیارە و چاوەڕوان دەکەین نرخەکەى دابەزێتەوە بۆ خوار 150 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

لەماوەى چەند مانگى ڕابردوودا بۆ یەکەمین جارە نرخى 100 دۆلار بگاتە 160هەزار دینار و  چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژانى داهاتوو نرخەکەى دابەزێتەوە، چونکە پێدەچێت بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار تەنها پەیوەندى بە زۆرى خواستەوە هەبێت.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە