riklam

پێشانگای نێکست ستێپ لە سلێمانی دەكرێتەوە و 400 سکۆلەرشیپ ڕادەگەیەنێت

کوردستان 10:24 AM - 2026-09-19
وێنەیەکى پێشانگاى نێکست ستێپ Next Step

وێنەیەکى پێشانگاى نێکست ستێپ

پرۆسەی خوێندن سلێمانی

ئەمڕۆ پێشانگای "نێکست ستێپ" لە کارگەی کلتوری سلێمانی بە مەبەستى ڕاوێژ پێدان بە دەرچووانی پۆلی 12 سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 19ى9ى2026 پێشانگاى نێکست ستێپ لەناو سلێمانى لە کارگەى کلتورى سلێمانى بۆ ئەو خوێندکارانەى دەرچووى پۆلى 12ى ئامادەیى کە دەیانەوێت فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە دەستپێدەکات.

شنیار سەلام یاریدەدەرى سەرپەرشتیارى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژى پێشانگاکەیە و هەتا سێ ڕۆژى دیکە لەناو سلێمانى بەردەوام دەبێت، پاشان لە ناوچەکانى دیکە شوێن دیاریدەکەین بۆ هەمان مەبەست.

ئاشکراى کرد: لە پێشانگاى نێکست ستێپدا نوێنەرى زیاتر لە 30 زانکۆ و پەیمانگا ئامادەن، کە خوێندکار دەتوانێت ڕاستەوخۆ ڕاوێژیان لێ وەربگرێت، هاوکات 400 سکۆلەرشیپى تایبەت بە خوێندن لە پەیمانگا و زانکۆ تایبەتەکان هەیە، بۆ ئەو خوێندکارانەى کە دەیانەوێت بێبەرامبەر بخوێنن.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket