riklam

ئەمڕۆ سیستمی تاک و جووت بۆ دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەستپێدەکات

کوردستان 09:43 AM - 2026-09-19
وێنەى ناو بەنزینخانەیەک mcintoshenergy

وێنەى ناو بەنزینخانەیەک

ئابووری

لە سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بە سیستمی تاک و جووت دەستپێدەکات و بەپێی کۆتا ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان، ئەمڕۆ بۆ ئۆتۆمبێلە ژمارە تاکەکان دەتوانن بەنزین وەربگرن.

لە ئەمڕۆوە پرۆسەی فرۆشتنی بەنزینی 750 دیناری لە سنوری پارێزگای سلێمانی  بە سیستمی تاک و جووت بەڕێوەدەچێت، بە جۆرێکە ئەمڕۆ شەممە 19ى9ى2026 ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە ژمارەیان تاکە دەتوانن بەنزین وەربگرن و سبەینێش 20ى9ى2026 ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە ژمارەیان جووتە دەتوانن بەنزین وەربگرن.

بڕیارەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی زیاتری پرۆسەی دابەشکردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکاندا دەرچووە و پێوەری سەرەکی بۆ دابەشکردنەکە لەسەر بنەمای کۆتا ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دیاریکراوە و شۆفێران بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو دەتوانن سوودمەند ببن.

ئەم سیستمە نوێیە سەرجەم (16) وێستگەکەی سنووری پارێزگای سلێمانی، وێڕای بەنزینخانەی تایبەتی ژنان دەگرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket