عیراق.. داخستنی 4890 ئەکاونتی ساختە و دەستگیرکردنی 249 تۆمەتبار ڕاگەیەندرا
عیراق 10:22 PM - 2026-09-18
theprobe.in
وێنەی دەستبەسەرکردنى کەسێک
وەزارەتی ناوخۆی عیراق
ئاماری کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند، کە
تێیدا 249 تۆمەتبار دەستگیرکراون و زیاتر لە چوار هەزار و 800 هەژماری ساختەش کە بۆ فێڵکردن لە
هاووڵاتییان بەکاردەهێنران، بلۆک کراون.
ئەمڕۆ هەینی، 18ی 9ی
2026، وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرای کرد: کە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی
بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی زانیاری لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، بووەتە هۆی
دەستگیرکردنی 249 کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دیجیتاڵی و ئەلیکترۆنی، هاوکات
زیاتر لە چوار هەزار و 890 پەیج و ئەکاونتی ساختە بە یەکجاری داخراون.
عەقید محەمەد عەلی،
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، جەختی لەوە کردەوە کە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
پێویستیان بە هۆشیارییەکی زۆری کۆمەڵگە هەیە.
ڕوونیکردەوە: کە
فێڵبازان لە ڕێگەی ناردنی لینکی ساختەوە خۆیان وەک دەزگا ڕەسمییەکان، بانکەکان،
یان کۆمپانیاکان دەناسێنن، یاخود بە بیانووی بردنەوەی خەڵات قوربانییەکانیان
هەڵدەخەڵەتێنن تا زانیارییە کەسی و بانکییەکانیان پێ بدەن.
لە پێناو پاراستنی
سەروەت و زانیارییە تایبەتەکانیان، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ داوای لە سەرجەم
هاووڵاتییان کرد پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:
1.بە هیچ شێوەیەک ژمارەی کارتی بانکی هەروەها وشەى تێپەڕ (Password)، یان کۆدە نهێنییەکان بە کەس مەدەن.
2.کلیک لەسەر هیچ بەستەرێک (لینکێک) مەکەن کە سەرچاوەکەی نەناسراو و نادیارە.
3.بەدەم داواکارییە بێبەڵگە و پشتڕاستنەکراوەکانەوە مەچن بۆ گواستنەوەی پارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

