ماکرۆن: کار بۆ گواستنەوەی نەوت و غازی عیراق بۆ ئەورووپا دەکەین
عیراق 09:41 PM - 2026-09-18
france24
سەرۆکی فەرەنسا
ئەمڕۆ هەینی 18ی 9ی
2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، جەختی لەسەر کارکردن بۆ دروستکردنی هێڵێکی
بۆڕیی گواستنەوەی نەوت و غاز لە عیراقەوە بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا کردەوە، بە
ئامانجی سووککردنی بارگرانیی نرخەکانی وزە و دابینکردنی بەدیلەکان.
سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند:
بە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق و ئوردن کار دەکەین بۆ دروستکردنی هێڵێکی بۆریی
گواستنەوەی غاز و نەوت لە عیراقەوە بۆ بازاڕی ئەورووپا و وتیشى: پڕۆژەکانی کۆگاکردنی غاز لە ئەورووپا
خێراتر دەکەین تاوەکو ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە ببینەوە.
ماکرۆن ڕوونی کردەوە:
کە ئاڵۆزی و ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانی وزەیان قووڵتر کردووەتەوە و
مەینەتییەکانی هاووڵاتیانیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی بەنزین و سووتەمەنی
زیاتر کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

