riklam

بەهۆى تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان زیاتر لە 50 کەس کوژران و بریندار بوون

جیهان 01:50 PM - 2026-09-18
وێنەیەکى دواى ڕووداوەکە aljazeera

وێنەیەکى دواى ڕووداوەکە

پاکستان تیرۆرست

لەکاتى ئەنجامدانى نوێژى هەینى لەناو مزگەوتێکی سەر بە فەرماندەیی پۆلیس لە پاکستان تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا و بەهۆیەوە لانیکەم 17 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.

زولفەقار حەمید، فەرماندەی پۆلیس لە هەرێمی خەیبەر ڕایگەیاند: کە تەقینەوەکە لە مزگەوتێکی سەر بە بارەگای فەرماندەیی پۆلیس لە شاری "کۆهات" لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویداوە و بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی پۆلیس، لەنێو قوربانییەکاندا شەش ئەندامی هێزەکانی پۆلیس بوونیان هەیە.

ئاشکراى کرد: لەناو ئەو مزگەوتە کاتێک نوێژخوێنەکان نوێژى هەینیان ئەنجامداوە، تەقینەوەیەکى خۆکوژى ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە لانیکەم 17 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket