riklam

دۆخی گەڕان بۆ وشەی "کوردستان" لە تیکتۆک ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان 01:29 PM - 2026-09-18
تیکتۆک Ohio University

تیکتۆک

تەکنەلۆجیا

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک پلاتفۆرمی تیکتۆک (TikTok) وشەی "کوردستان "ی لە بەشی گەڕانی خۆیدا بلۆک کردبوو، لە ئێستادا ناوەکەی چالاک کردووەتەوە و بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی بەدوایدا بگەڕێن.

پێشتر تیکتۆک ڕێگەی بە گەڕان بەدوای وشەی "کوردستان" نەدەدا و لە پەیامێکدا بۆ بەکارهێنەرانی نووسیبووی: "ئەم وشەیەی بەدوایدا دەگەڕێیت، لەوانەیە پەیوەندیی بە قسە یان ڕەفتاری زیانبەخش (ڕقاوی)ـیەوە هەبێت، ئێمەش بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکەمان، کاردەکەین بۆ نەهێشتنی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە".

ئەم ڕەفتارەی پلاتفۆرمەکە ناڕەزایەتییەکی زۆری بەکارهێنەرانی کوردی لێکەوتەوە، بەڵام دوای بەدواداچوون و لادانی بەربەستەکان، لە ئێستادا بەشی گەڕانی تیکتۆک بۆ وشەی "کوردستان" ئاسایی بووەتەوە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket