riklam

ئەمڕۆ دووەمین و کۆتا رۆژی لوتکەی سلێمانی 2026 بەڕێوەدەچێت

کوردستان 09:30 AM - 2026-09-18
لوتكەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت ڕاگەیاندنى لوتكەی سلێمانی 2026

لوتكەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سلێمانی

ئەمڕۆ 18ی 9ی 2026 بۆ دووەمین ڕۆژ لوتكەی سلێمانی 2026، لەژێر دروشمی (ئاراستەكردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانووبەرەو پیشەسازی) لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ئەم لوتكەیە وەكو رووداوێكی ئابووری و ستراتیجی گرنگ و دیار لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە دەناسرێت، دوێنێ لە یەکەمین ڕۆژى لوتكەی سلێمانی 2026 هەریەك لە نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیران، سەرۆكی دەستەكانی وەبەرهێنان، لێژنەكانی پەرلەمان، و نوخبەیەكی باڵا لە سەركردەكانی كەرتی بانكی، خاوەنكاران و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی تێیدا بەشداربوون.

ئەمڕۆ کارەکانی لوتکەی سلێمانی 2026 بەردەوامییان دەبێت و چەندین پانێڵی گرنگ سەبارەت بە ئابوری، پیشەسازی، سیستمی بانکی و ژینگە بەڕێوەدەچن، ئەمەش خشتەی کات و بەرنامەی پانێڵەکانە:

سەعات 10:00 - 10:30 | پێداچوونەوە و خستنەڕووی دەرئەنجامەکانی ڕۆژی یەکەم.

سەعات 10:30 - 11:20 | پانێڵی یەکەم

"ستراتیجی بەرەوپێشبردنی بەرهەمی ناوخۆ و توانای کێبڕکێ"

بەشداربووان:

هاوڕێ تۆفیق – راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق
نەوزاد رەباتی – سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
عادل عەکاب – سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازییەکانی عێراق
محەمەد ئەلمەساری – نوێنەری دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (IFC)

بەڕێوەبەری پانێڵ: د. یادگار عەباس (ئەکادیمی و توێژەر)

سەعات 11:20 - 11:45 | گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی رای بەشداربووان

سەعات 12:00 - 12:50 | پانێڵی دووەم

"بەستنەوەی بانکەکان، خانووبەرە، پیشەسازی لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوام"
بەشداربووان:

ئارام بابان – نوێنەری کارگەکانی سلێمانی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی
دەیڤید مولەر – ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە دەزگای OJCOS و چالاکوانی سیاسەتی ئەڵمانیا
د. بیرند ڤیلهور – ڕاوێژکاری پێشکەوتووی پەیمانگای وێڵتێتۆس

بەڕێوەبەری پانێڵ: د. دیدار عەبدولکەریم (بەرپرسی توێژینەوەکانی ڤیژن فاوەندەیشن)

سەعات 12:50 - 1:15 | گفتوگۆ و پرسیاری بەشداربووان
سەعات 2:15 - 3:05 | پانێڵی سێیەم

"داهاتووی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون: لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەوە بۆ شار و ژێرخانی سەوز و بەردەوام"
بەشداربووان:

د. هەڵۆ عەسکەری – راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق بۆ کاروباری ژینگە
حەیدەر دەڕاجی – بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئابووری کاربۆن لە وەزارەتی ژینگەی عێراق
د. نوور جاسم – نوێنەری زانکۆی کوردستان – هەولێر
د. موسا محەمەد تۆفیق – ڕاوێژکار و توێژەری دارایی و خانووبەرە
خالید سلێمان – نووسەر و پسپۆڕی بواری ژینگە (فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان)

بەڕێوەبەری پانێڵ: لەنجە شەهاب کەریم (ئەکادیمی و توێژەر)

سەعات 3:05 - 3:30 | گفتوگۆی بەشداربووان

کۆتایی کارەکان:

سەعات 3:45 - 4:15 | ڕێزلێنان لە کۆمپانیا، بانک و کارگە بەشداربووەکان.
سەعات 4:15 - 4:45 | ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندنی فەرمیی ڕاسپاردەکانی "لوتکەی سلێمانی".

لوتكەی سلێمانی 2026، لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی، لەژێر دروشمی (ئاراستەكردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانووبەرەو پیشەسازی)، بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی كوردسات بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژ و کۆتا ڕۆژیەتى.


PUKMEDIA
 




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket