عەلی زەیدی سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە
عیراق 09:02 PM - 2026-09-17
راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق
كۆبوونەوەی پێشووی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ودۆناڵد ترەمپ
وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هەفتەی داهاتوو سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆدەبێتەوە.
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هەفتەی داهاتوو بۆ بەشداریيكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و بەپێی خشتەی سەردانەكەی، چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی وڵاتانی تر دەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: جووڵە و هەنگاوەكانی سەرۆكوەزیرانی عیراق رەنگدانەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان عیراق و وڵاتانە، هاوكات سەرۆكوەزیران بەشداری لە كۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی ئەمریكادا دەكات، لە چوارچێوەی كاركردن بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

