قوباد تاڵەبانی و وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
کوردستان 07:49 PM - 2026-09-17
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق كۆبووەوە
لە پەراوێزی دیداری لوتكەی سلێمانی 2026دا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لەگەڵ مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە لەسەر زیاتركردنی ئاستی هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بۆ پێشخستنی زیاتری بواری پەیوەندییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتییان.
وەزیری پەیوەندییەكانی عیراقیش ستایشی قوباد تاڵەبانی كرد كە بە چاودێریی بەڕێزیان دیداری لوتكەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و خۆشحاڵیی خۆشی دەربڕی بەوەی پارێزگای سلێمانی لە هەموو بوارەكاندا و بە تایبەتیش لە بواری پەیوەندییەكاندا گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
مستەفا سەنەد ئاماژەی بەوەشدا كۆمپانیاكانی بواری پەیوەندییەكانی پارێزگای سلێمانی هاوبەشێكی گرنگی وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی فیدڕاڵن و رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پێشخستنی كەرتی پەیوەندییەكانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

