riklam

ئۆپۆزسیۆنی سوید زۆرینەی کورسییەکانى پەرلەمانی بەدەستهێنا و سەرۆکوەزیران دەستلەکاردەکێشێتەوە

جیهان 05:03 PM - 2026-09-17
وێنەیەکى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە Reuters

وێنەیەکى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە

هەڵبژاردن جیهانى

دوای ئەوەى هاووڵاتییان بەشدارییەکی بەرفراواییان لە هەلبژاردنەکانى سوید کرد، ئەنجامەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئۆپۆزسیۆن زۆرینەی کورسییەکانى پەرلەمانی بەدەستهێنا و سەرۆکوەزیرانی ئێستاى وڵاتەکەش دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانى سوید چوار حزبی ئۆپۆزسیۆن لە کۆی 349 کورسیی پەرلەمان، 176 کورسییان بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا چوار حزبی هاوپەیمانی ڕاستڕەوەکان 173 کورسییان بەدەستهێناوە، بەمەش ماگدالینا ئەندەرشۆن سەرۆکوەزیرانی پێشووی سوید و سەرۆکی حیزبی سۆسیال دیموکرات وەکو خاوەنى گەورەترین حزب دەرکەوت.

ئولف کریستەرشۆن سەرۆکوەزیرانی ئێستای سوید و سەرۆکی حزبی مۆدێریت کە لە ساڵی 2022 ەوە سەرکردایەتی حکومەتێکی ھاوپەیمانیی سێ حزبی ڕاستڕەوی دەکرد دوای ئەوەى ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ڕاگەیەندرا دەستی لەکارکێشایەوە، چونکە چونکە ئەنجامەکان گۆڕانکارى لە پێکھاتەی پەرلەماندا کردووە، کە دەبێتە هۆى گۆڕانکاریی لە پێکھاتەی حکوومەتی نوێ.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید لە ڕۆژی 13ی ئەیلوولی 2026 بەڕێوەچوو، کە تێیدا زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، بەپێی داتا و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن-یش ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران 84.3% و واتا نزیکەی شەش ملیۆن و 800 هەزار کەس دەنگیاندا.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket