riklam

ڕێنماییەکی نوێ بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و مافەکانی ڕزگاربووانی ئێزدی دەرچوو

کوردستان 04:01 PM - 2026-09-17
بیناى دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا واع

بیناى دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا

ئێزدییەكان

دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا ڕێنماییەکی گرنگی دەرکرد بۆ ئاسانکاری و پاراستنی تایبەتمەندیی ڕزگاربووانی ئێزدی لە کاتی تۆمارکردنی وتەکانیان لە دادگاکاندا، ئەمەش بە ئامانجی مسۆگەرکردنی مافەکانیان و بەدیهێنانی دادپەروەری.

دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا ڕێنماییەکی تایبەت بە تۆمارکردنی وتەی ڕزگاربووانی ئێزدی دەرکرد و لە ڕێنماییەکەدا هاتووە: "لەبەر پێویستی بەرژەوەندی گشتی و پشتبەستن به یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی ژمارە 8ی ساڵی 2021 و ئەو مسۆگەری و مافانەی بۆ ڕزگاربووان و خاوەن مەرجەکانی بڕیارەکە دابین کراوە و بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو سەختییانەی لە کاتی سەردانیکردنی دادگاکاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و لەپێناو دادپەروەری و لابردنی ئەو ستەم و ناڕەواییەی کە ئاڕاستەیان کراوە، ئەنجومەنی دادوەری ڕێنمایی کردووە کە لە کاتی تۆمارکردنی وتەی ڕزگاربوواندا ڕەچاوەی تایبەتمەندییەکەیان بکرێت و دەرفەتی تەواویان پێبدرێت بە تەنها بن لە کاتی تۆمارکردنی وتەکانیاندا".

دادگاکە دەرکردنی ئەم ڕێنماییەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ڕزگاربووان "پێشتر لە کاتی تۆمارکردنی وتەکانیاندا نەیانتوانیوە ناوی ئەو کەسانە بهێنن کە تاوانیان بەرامبەر ئەنجامداون، ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخە دەروونی و کۆمەڵایەتییە سەختانەی کە لەو قۆناغەدا هەیانبووە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket