riklam

کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی سەرێکانی ئامادەى گەڕانەوەن بۆ زێدى خۆیان

کوردستان 03:55 PM - 2026-09-17
 ئاوارەکانی سەرێکانی ANHA

ئاوارەکانی سەرێکانی

رۆژئاڤا سووریا

ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شاری سەرێکانی بۆ گوند و ماڵەکانیان بەردەوامن، بەڵام کاروانی سێیەم کە بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا بچن، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە دواخرا.

بەپێی ئاژانسی ANHA ئەو لیستەی کە دانیشتووانی 12 گوندی دەوروبەری شاری سەرێکانی لەخۆدەگرێت و ئەو گوندانە پێش گەڕانەوەی ئاوارەکان لە مین و کەرەستە تەقینەوەکان پارێزران و پاککراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئاوارانەی کە لە کاروانی سێیەمدا دەگەڕێنەوە، زۆرینەیان لە خوێندنگاکان نیشتەجێ کراون و لەناو زەخت و فشارێکی گەورەدان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە بۆ چۆڵکردنی خوێندنگاکان.

هەروەها بەپێی ئامارەکان، ژمارەی ئەو خوێندنگایانەی کە ئاوارەکان لەخۆدەگرن بریتییە لە 35 خوێندنگا و زیاتر لە 1200 خێزان لەخۆدەگرن، لەئێستاشدا ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ گوند و ماڵەکانیان بەردەوامن.

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی بەردەوام کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکان ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بەتایبەت بۆ ناوەندی شار بە سەلامەتی و ئارامی مسۆگەر بکات.

هەروەها کۆمیتەکە لە کۆبوونەوەکانی خۆیدا داوا لە بەرپرسە حکومییە پەیوەندیدارەکان دەکات کە ماڵی ئەو ئاوارەیانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لە ناو شاردا چۆڵ بکرێن، بۆ ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەی سەلامەت خێرا بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket