بەهاى دینارى عیراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى زیاتر دادەبەزێت
کوردستان 03:14 PM - 2026-09-17
تایبەت
دراوی عیراقی و دۆلاری ئەمریکی
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و
عیراقدا بەهاى دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر دینارى عیراقى زیاتر بەرزبوەوە، بەجۆرێک
بڕى 100 دۆلارى ئەمریکى بە بڕى زیاتر لە 159 هەزار دینارى عیراقى مامەڵەى پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئەیلوولی 2026، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی
لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى بەرچاو ڕووى لە بەرزبوونەوە
کرد، بەجۆرێک نرخی 100 دۆلارى ئەمریکى بە بڕى 159 هەزار و 100 دینارى عیراقى
مامەڵەى پێوەدەکرێت.
ئەم بەرزبونەوەیە لە نرخى دۆلاردا بەهاى دینارى عیراقى بەرامبەر
دۆلارى ئەمریکى زیاتر دابەزاند، هاوکات لە سەعاتەکانى داهاتوودا ئەگەرى گۆڕانکارى
بەرزبونەوە یاخود دابەزینى نرخەکان هەیە، لەئێستاشدا بە گوێرەى شارەکان و
بازاڕەکان لە هەرێمى کوردستان و عیراقدا نرخەکان جیاوازییەکى کەمیان هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

