نرخی نەوت جێگیر دەبێت
جیهان 10:00 AM - 2026-09-17
ميدياكان
نەوت
بەهۆی ئامادەكارییەكان بۆ گەڕانەوەی هێڵی بۆڕی سەرەكیی (رۆژهەڵات-رۆژاوا) لە سعودیە، نرخی نەوت جێگیر بووە، بەڵام شارەزایانی ئابووری رایدەگەینن: هێشتا بازاڕی نەوت لە مەترسی بەدەر نییەو ئەگەر كێشەیەكی نوێ لە ناوچەكەدا رووبدات نرخەكان بە خێرایی بەرز دەبنەوە.
نرخی نەوت جێگیر بوو، بە شێوەیەك ئەمڕۆ 17ی 9ی 2026، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە نزیكەی 106 دۆلار و یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس لە سەرووی 102 دۆلارەوە مامەڵەیان پێوەكرا.
دەستپێكردنی ئامادەكارییەكان بۆ گەڕانەوەی هێڵی بۆڕی سەرەكیی (رۆژهەڵات-رۆژاوا) لە سعودیە، كە چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا نیوەی تواناكەی و لە ماوەی 6 هەفتەدا تەواوی توانای كاركردنی خۆی بگەڕێنێتەوە بە هۆكاری سەرەكی جێگیربوونی نرخی نەوت دادەنرێت.
هاوكات شارەزایانی ئابووری جەخت لەوە دەكەنەوە كە هێشتا بازاڕ لە مەترسی بەدەر نییە، چونكە هێشتا نەوتی پێویست لە بازاڕدا نییەو ئەگەر كێشەیەكی نوێ لە ناوچەكەدا رووبدات بازاڕی نەوت ناتوانێت بەرگە بگرێت و نرخەكان بە خێرایی بەرز دەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

