دابەشكردنی مووچە بەردەوامە
کوردستان 09:15 AM - 2026-09-17
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێم و دراوی عیراقی
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامەو ئەمڕۆ سەرۆكایەتییەكان و چەند وەزارەت و دەستەیەك مووچە وەردەگرن.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 17ی ئەیلولی 2026، مووچەی (دەستەی ژینگە، دەستەی دەستپاكی، دەزگای مین، دەستەی وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ، خاوەن پێداویستی تایبەت، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، دارایی و ئابووری، پلاندانان، سامانە سروشتییەكان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، شارەوانی و گەشت و گوزار، كارەبا، رۆشنبیری و لاوان، فەرماندەیی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی چاودێری دارایی) دابەشدەكرێت.
هەربەپێی خشتەكە، رۆژی شەممە 19ی ئەیلولی 2026، مووچەی (پێشمەرگە (دیوان + لیواكان)، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2) دابەشدەكرێت و كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 18ی8ی2026، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووزی دەستپێكرد و لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەتەكان مووچەكانیان وەرگرت.
PUKMEDIA
خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

