لوتكەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:04 AM - 2026-09-17
PUKMEDIA
لوتكەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ 17ی 9ی 2026، لوتكەی سلێمانی 2026، لەژێر دروشمی (ئاراستەكردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانووبەرەو پیشەسازی)، لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی، لە هۆتیل گراند میلینیوم لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت.
لوتكەی سلێمانی 2026، لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی، لەژێر دروشمی (ئاراستەكردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانووبەرەو پیشەسازی)، بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی كوردسات دەست پێدەكات و بڕیارە ئەمڕۆو سبەی 18ی 9ی 2026، بەردەوام بێت.
ئەم لوتكەیە وەكو رووداوێكی ئابووری و ستراتیجی گرنگ و دیار لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە دەناسرێت، هەریەك لە نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیران، سەرۆكی دەستەكانی وەبەرهێنان، لێژنەكانی پەرلەمان، و نوخبەیەكی باڵا لە سەركردەكانی كەرتی بانكی، خاوەنكاران و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەشداریی تێدا دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

