riklam

یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا بڕیاریدا سودی بانکی 25 خاڵ بەرزبکاتەوە

جیهان 10:04 PM - 2026-09-16
بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا AFP

بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا

بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا دوای سێ ساڵ بۆ یەکەمجار رێژەی سودی بانکی بەرزکردەوە، ئامانجیش لە بڕیارەکە بۆ سنووردارکردنی هەڵئاوسانە.

بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ رووبەڕووبوونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسانی بەرزی ئابوری، بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا رێژەی سوودی بانکی بە 25 خاڵ بەرزکردەوە، ئەوەش بڕیارێکە پێدەچێت کاردانەوەی توندی کۆشکی سپی لێبکەوێتەوە.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی، رێژەی سوودی بانکی بەبڕی 0.25% بەرزکراوەتەوە و ئاستی سودی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە نزیکەی 3.9%، کە ئەمەش بەپێی کات دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە، ئۆتۆمبێل.

لە چوارچێوەی پێشبینییە وەرزییەکانیدا، ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمیسیۆنی بازاڕی ئازادی بەرپرسیار لە سیستمی نەقدی، پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ جارێکی تریش رێژەی سود بەرزبکاتەوە بۆ ئاستی 4.1%.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بانکی ناوەندی ئەمریکا ئەوەی خستووەتەڕوو،"ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ دەبێتە هۆی خێراکردنەوەی گەڕانەوە بۆ ئامانجی دیاریکراوی هەڵئاوسان کە بە 2% دەستنیشانکراوە".

ئەم بڕیارەی بانکی فیدراڵی لە کاتێکدایە کە هاووڵاتیانی ئەمریکا بەدەست بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، سوتەمەنی و خانوبەرەوە دەناڵێنن و توانای کڕین بووەتە بابەتێکی هەستیار.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket