میدیاكانی ئێران چۆن باسی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ بۆ تاران ده‌كه‌ن؟
کوردستان 01:46 PM - 2026-09-16
PUKMEDIA
سەردانەکەی سەرۆک بافڵ لە رۆژنامەکانی ئێران‌دا
سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئێران، بووه‌ته باسی گه‌رمی رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته و به بایه‌خه‌وه ئاماژه به ئامانجی سه‌ردانه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌كه‌ن، كه له كۆبوونه‌وه‌كانیدا، دووپات له هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی كردوه‌ته‌وه، كه ده‌یه‌وێت ناكۆكییه‌كان به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق لەگەڵ ئێران‌دا له بواری ئابووری و بازرگانی و ئه‌منی په‌ره‌ی پێبدرێت، ئێرانیش پێزانینی بۆ رۆڵی سه‌رۆك بافڵ و یه‌كێتی ده‌ربڕیوه.
خبرگزاری دفاع مقدس: سه‌ردانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر بانگهێشتی ئێران بووه
خبرگزاری دفاع مقدس، راپۆرتێكی له‌سه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆك بافڵ بۆ تاران بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به وته‌ی ئیسماعیل به‌قایی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردووه، كه سه‌ردانی سه‌رۆك بافڵ بۆ تاران له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و له‌چوارچێوه‌ی راوێژه به‌رده‌وامه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا بووه، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
به‌قایی ڕ‌وونیكرده‌وه: سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌مان سه‌باره‌ت به‌و پرسه جێگه‌ی بایه‌خانه‌ی هه‌ردوولایه‌ن گفتوگۆ ده‌كات، له‌وانه‌ش هاوكارییه ئابوورییه‌كان و ئاسایشی سنووره‌كان.
ماڵپەڕی تابناك: ئێران ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عیراق پته‌وتر بکات
هاوكات به‌پێی ماڵپەڕی تابناك، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامی( په‌رله‌مان)، كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورا له‌و دیداره‌دا ڕ‌ایگه‌یاند: پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانمان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، له‌بواره‌كانی ئابووری، سیاسی و ئه‌منییه‌كاندا له به‌رزترین ئاستدا بێت، كه بێگومان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عیراقیش به هه‌مان شێوه‌یه.
هه‌ر به‌پێی ماڵپەڕەکە قالیباف وتویه‌تی: له شه‌ڕ‌ی چل ڕ‌ۆژه‌دا، زۆر هه‌وڵدراوه كه‌خاكی هه‌رێمی كوردستان دژی ئێران به‌كاربهێندرێت، به‌ڵام رێگه‌نه‌درا ، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له هه‌ردوو بواری ئه‌منی و ئابووریدا زیاتر له ڕ‌ابردوو په‌ره پێبده‌ین.
ئاژانسی ئیسنا: ئامانجی سه‌ردانه‌كه ئاسایشی سنووره‌كان و هاوكاریی ئابوورییه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی ئیسنا به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی:" بافڵ تاڵه‌بانی له تاران؛ ئاسایشی سنووره‌كان و هاوكاریی ئابووری له به‌رنامه‌ی كاری راوێژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا"، به‌پێی ڕ‌اپۆرتی رۆژنامه‌كه، له دیداره‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران، پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عیراق، پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه و شێوازه‌كانی پته‌وكردنی هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌خرێنه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
رۆژنامه‌ی دنیای اقتصاد: پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران زۆر ستراتیژییه
رۆژنامه‌ی دنیای اقتصاد، باسی له پێگه‌ی گرنگی یه‌كێتی و هه‌رێم كردووه بۆ ئێران و روونیكردووه‌ته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی پێگه جوگرافییه‌كه‌ی و هاوسنووربوونی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، یه‌كێكه له ڕ‌ێڕ‌ه‌وه گرنگه‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاڵوگۆڕ‌ه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ بازاڕ‌ی عیراق، بۆیه سنووره هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌رده‌وامیی چالاكیی ده‌روازه سنوورییه‌كان و پاراستنی ڕ‌ه‌وتی بازرگانی ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕ‌ی هه‌رێم و، له به‌رامبه‌ردا پاراستنی ده‌ستڕ‌اگه‌یشتنی ئێران به بازاڕ‌ێكی نزیك و جێی متمانه.
منشور اقتصاد: هاریكاری ئابوری و بازرگانی ته‌وه‌ری گفتوگۆكانن
هاوكات، رۆژنامه‌ی منشور اقتصاد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه سه‌ردانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ تاران له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه عه‌باس عراقچی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نزیكه‌ی مانگێك پێش ئێستا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ده‌رباره‌ی دوا دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ڕ‌اوێژیان كردبوو.
ده‌شڵێت:له پاڵ پرسه ئه‌منییه‌كاندا، په‌ره‌پێدانی هاوكارییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عیراق یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه تاران و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئانا: هاوكارییه دووقۆڵییه‌كان تاتوێ ده‌كرێن
به‌پێی ڕ‌اپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ئانا، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران، ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولان، له‌وانه‌ش بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هاوكارییه ئابوورییه‌كان و ئاسایشی سنووره‌كان، وتووێژ و بیروڕ‌ا ده‌گۆڕ‌ێته‌وه.
جام كوردی: هه‌رێمی كوردستان ڕ‌ێز له ئاسایش و سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ ده‌گرێت
هه‌ر په‌یوه‌ست به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ، رۆژنامه‌ی جام كوردی له راپۆرتێكیدا، ئاماژه‌ی به وته‌ی سه‌رۆك بافڵ كردووه، كه‌له سه‌ردانه‌كه‌یدا دووپاتی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: ئه‌م پرسانه پێویستیان به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و گفتوگۆی به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك بافڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌رێمی كوردستان ڕ‌ێز له ئاسایش و سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ ده‌گرێت و مێژوویه‌كی هاوبه‌ش و دێرین له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران كۆمان ده‌كاته‌وه.
ئیرنا: ئێران پێزانینی بۆ رۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه
له كۆتایشدا، ئاژانسی ئیرنا،ئاماژه‌ی به ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بافڵ داوه، كه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، هاوكارییه ئابوورییه‌كان و زیادكردنی ئاسایشی سنووره‌كانه.
لای خۆشیه‌وه، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێزانینی خۆی بۆ ڕ‌ۆڵی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌وڵه‌كانیان له پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌دا به‌رز نرخاند.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 15ی9ی2026، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران ( په‌رله‌مان) و د. عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری باڵای رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا بیروڕ‌ا له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و رێگه‌كانی پاراستنی سه‌قامگیری ئاڵوگۆڕ كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و پته‌وكردنی دراوسێیه‌تیی باش كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕ‌ابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕ‌ا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

