riklam

ئەمریکا.. بڕیارێک بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی جەنگیی ترەمپ پەسەند کرا

جیهان 11:51 AM - 2026-09-16
وێنەیەکى کۆبونەوەى ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ua.news

وێنەیەکى کۆبونەوەى ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا

ئەمریكا

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە پشتگیریی پارتى دیموکراتەکان بڕیارێکی تایبەت بە دەسەڵاتەکانی جەنگی پەسەند کرد، کە ئامانج لێی سنووردارکردنی جووڵە سەربازییەکانی سەرۆکى ئەمریکایە دژى ئێران، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تێچووی جەنگەکە لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە تا سەرەتای ئاب بە نزیکەی 38 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارێکى سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی جەنگ پەسەند کرد، کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە پشتگیری دەکرێت و ئامانج لێی سنووردارکردنی هەنگاوە سەربازییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکایە لە دژى ئێران.

ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ کە 220 دەنگ  بوو بەرامبەر بە 204 دەنگ بڕیارەکەی پەسەند کرد، پاش ئەوەی لەلایەن سیث مولتون، ئەندامی نوێنەری دیموکراتەکانەوە پێشکەش کرابوو، لەم دەنگدانەدا، حەوت پەرلەمانتاری کۆماریش پشتگیریى بڕیارەکەیان کرد.

شایەنی باسە، ئەمە سێیەم جارە ئەنجومەنی نوێنەران رەزامەندی لەسەر بڕیارێکی لەم شێوەیە دەرببڕێت کە پەیوەندی بە دەسەڵاتەکانی جەنگەوە هەیە، بەڵام ژمارەی ئەو پەرلەمانتارە کۆماریانەى کە پشتگیریی ئەم جۆرە بڕیارانە دەکەن لە چوار کەسەوە بۆ حەوت کەس بەرز بووەوە، بە گشتی، ئەنجومەنەکە شەش جار دەنگی لەسەر بڕیاری هاوشێوە داوە، کە تێیدا دوو جار بڕیارەکە ڕەتکرایەوە و یەک جاریش دەنگدانەکە بێلایەن (یەکسان) کۆتایی هات.


PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket