نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسێكی دۆستی كورد له سوید كۆچی دوایی كرد
کوردستان 11:46 AM - 2026-09-16
Amida haber
وێنەیەکى ئیلین كلاسۆن
ڕۆژنامه‌نوس و نووسه‌ر و وه‌رگێڕی سویدی "ئیلین كلاسۆن"
له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا له شاری ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی كرد، كه ده‌یان ساڵه كار
بۆ به به‌ڵگه‌نامه‌كردنی مێژوو، كلتووری كورد و ئه‌زموونی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و سوید ده‌كات.
ئیلین كلاسۆن له ساڵی 1937 له‌دایكبووه، له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی كوردی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له سوید-دا هه‌بووه،
له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسی كۆچكردووی كورد مه‌حمود باكسی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان
كاریان كردووه، كه هاوبه‌شییه‌كی له‌مێژینه‌ی كه‌سی و ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵدا هه‌بووه.
كاره‌كانی كلاسۆن یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ گه‌یاندنی پرسی كورد بۆ بینه‌رانی
سوید، له ماوه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕاپۆرت و وتاره‌كانی له‌سه‌ر
كاروباری كورد له ڕۆژنامه‌كانی سوید-دا بڵاودهکردەوە، له‌وانه (نی داگ و
داگێنس نیهێته‌ر) كاره‌كانی بریتی بوون له وتارێكی ساڵی 1978 به‌ناونیشانی
كوردستانی له‌بیركراو، هاوكات له ڕاپۆرته‌كانی دواتردا ڕوماڵی خه‌باتی كورد و
پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باكسی له فیلمی دیكۆمێنتاریی
كینێ ئێم كاریان كردووه.
یه‌كێك له به‌رهه‌مه هاوبه‌شه هه‌ره دیاره‌كانی كلاسۆن و باكسی
بریتی بوو له
Om förtryck och befrielsekamp واتا (كوردستان، له‌سه‌ر سته‌م و خه‌بات
بۆ ڕزگاری)، كه له ساڵی 1979 له ستۆكهۆڵم چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كلاسۆن له‌دوای خۆی تۆمارێكی فۆتۆگرافی به‌نرخی ژیانی
كوردیشی به‌جێهێشتووه، له نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1985 وێنه‌ی پێكهاته كوردییه‌كانی
له شارۆچكه و گونده جیاجیاكانی سوریا گرتووه و شه‌قام و خێزان و منداڵ و
كرێكار و باڵه‌خانه و بازاڕه‌كانی به دۆكیۆمێنت كردووه، ئه‌و فۆتۆیانه‌ش كه 34
وێنه‌یه، له ئه‌رشیفی زانكۆی ئێكسته‌ر له به‌ریتانیا هه‌ڵگیراوه.
ئه‌م نوسه‌ره لێكۆڵینه‌وه و نووسینه‌كانی له‌سه‌ر كاروباری كورد تا
ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام بوو، له ساڵی 1986دا كتێبی (كورد
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ده‌ربه‌ده‌ریدا)ی بڵاوكرده‌وه، كه به‌رهه‌مێك
بوو تیشكی ده‌خسته سه‌ر بارودۆخی كورد له ناوچه‌كه و له ده‌ربه‌ده‌ریدا.
هه‌روه‌ها كلاسۆن ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له گه‌یاندنی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی
باكسی بۆ خوێنه‌رانی سویدی، به‌رهه‌می وه‌رگێڕانی سویدی فیلمی حه‌سه‌ن ئاگا، كه
له ساڵی 1979 بڵاوكرایه‌وه و كاری له‌سه‌ر فیلمی Zozan – en kurdisk flicka (زۆزان
– كچێكی كورد) كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌رگێڕانی سویدی بۆ كردوه، بۆیه كاره‌كانی
هه‌ر ته‌نها بابه‌تی سیاسی و مێژوویی كوردی نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌زموونی منداڵ،
خێزان، كۆچ و ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری كوردیشی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها عومه‌ر شێخمووس، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، دوای هه‌واڵی كۆچی دوایی كلاسۆن، ڕێزی له كلاسۆن گرت و له پۆستێكدا
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به هاوڕێیه‌كی
دێرین و دڵسۆز وه‌سفی كرد و تیشكی خستوه‌ته سه‌ر كاره‌كانی كه له‌پێناو كورد
كردویه‌تی و ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كلاسۆن شایه‌نی ئه‌وه‌یه وه‌ك "دایكی
كورد له سوید" یادی بكرێته‌وه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

