riklam

چوار کوردى ئێزیدی لە هەڵبژاردنەکانى شارەوانیی ئەڵمانیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

کوردستان 11:15 AM - 2026-09-16
وێنەى کاندیدە سەرکەوتوەکان Bahzani Net

وێنەى کاندیدە سەرکەوتوەکان

ئێزدییەكان ئەڵمانیا

چوار کوردى ئێزیدی لە هەڵبژاردنەکانى شارەوانیی ئۆڵدنبێرگ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، کە شارەزایان ئەم سەرکەوتنە بە دەستکەوتێکی گەورە و مژدەیەکی خۆش بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی دادەنێن.

ویلایەتی ساکسۆنی ئەڵمانیا شایەتحاڵی ڕووداوێکی ناوازە بوو، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی وڵاتەکەدا چوار گەنجی کوردى ئێزیدی توانیان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەی ئۆلدنبێرگ سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنن و ببنە ئەندامی ئەنجومەنی شارەکە لەسەر پشکی پارتە سیاسییە جیاوازەکان.

ئەوانیش بریتین لە:

1- نۆژدار سەعید ( پارتی سەوز).
2- دارا عەلی حاول (پارتی سەوز).
3- گوزڵ توران (پارتی سۆسیالیست).
4- لەیلان دومان (پارتی چەپ).

چاودێران و شارەزایان ئەم سەرکەوتنە بە دەستکەوتێکی گەورە و مژدەیەکی خۆش بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی دادەنێن لە مێژووی بەشداریکردن و چالاکیی سیاسییان لە وڵاتی ئەڵمانیا.

PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket