ئەمڕۆ فەرمانبەرانی پێنج وەزارەت و دەزگا مووچە وەردەگرن
کوردستان 09:55 AM - 2026-09-16
میدیاکان
دابەشکردنی مووچە
ئەمڕۆ 16ی9ی2026، دابەشکردنی مووچە بۆ رۆژی دووەم لە هەرێمی کوردستان،بەردەوامی هەیە و
فەرمانبەرانی پێنج وەزارەت و دەزگا مووچە وەردەگرن، هەروەها لە ماوەی دوو رۆژی
داهاتوودا دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، رۆژی 14ی9ی2026، خشتەی
دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە، کەبەپێی خشتەکە دابەشکردنی
مووچە لە رۆژی 15ی9ی2026 دەستپێدەکات و رۆژی19ی9ی2026 کۆتایی دێت.
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دوای ئەوە هات کە رۆژی 14ی9ی2026، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی بڕی 831
ملیارو 666 ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی
هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، دواتریش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە.
پەیوەست بەو وەزارەت
و دەزگایانەی کە ئەمڕۆ16ی9ی2026 مووچە وەردەگرن، ئەوە بەپێی خشتەی وەزارەتی
دارایی، هەریەک لە فەرمانبەرانی زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی چەکی کیمایی،
کەسو کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان،وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، تەندروستی و
پەروەردە، مووچە وەردەگرن.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی 18ی8ی2026، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان
دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزى دەستپێكرد و لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم
وەزارەتەکان مووچەکانیان وەرگرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

