riklam

جەنگی نێوان سعودیە و حوسییەکان دەستیپێکردەوە

جیهان 09:34 AM - 2026-09-16
حوسییەکان الغد

حوسییەکان

ئاڵۆزی و جەنگی نێوان سعودیە و حوسییەکانی یەمەن  بەردەوامی هەیە و  فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە زیاتر لە 450 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پارێزگا جیاوازەکانی یەمەن ئەنجامداوە و حوسییەکانیش رایدەگەیەنن  توانیویانە فڕۆکەیەکی جەنگیی سعودی لە جۆری F-15 لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب بخەنە خوارەوە، هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە باشووری شاری مەککە خرایە خوارەوە.

عەمید یەحیى سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکرد: هێزەکانیان توانیویانە فڕۆکەیەکی جەنگیی سعودی لە جۆری F-15 لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب بخەنەخوارەوە.
وتیشی: هێزەکانیان روبەڕووی دوو فڕۆکەی دیکەی سعودیە لە جۆرەکانی "F-15" و "تایفۆن" بوونەتەوە کە لە هەوڵی دۆزینەوەی پاشماوەی ئەو فرۆکەیەدا بوون کە خراوەتە خوارەوە.
سەبارەت بە هەڵمەتە ئاسمانییەکانی ئەم هەفتەیە، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ئاماژەی بەوەکردوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە بنکەکانی خەمیس مشێتی و طائفەوە زیاتر لە 450 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پارێزگا جیاوازەکانی یەمەن ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

پەیوەست بە هێرشی حوسییەکانیش بۆ سەر سعودیە، لوا روکن- تورکی مالیکی وتەبێژی هاوپەیمانی پاڵپشتی شەرعی لە یەمەن رایگەیاند: نزیکەی سەعات 18:50 دەقیقەی شەوی رابردوو، هێزی بەرگری ئاسمانی سعودیە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان لە باشوری شاری مەککەی پیرۆز تێکشکاندووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket