سه‌رۆك بافڵ بۆ محەمەد باقر قالیباف: ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بن
کوردستان 04:27 PM - 2026-09-15
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و محەمەد باقر قالیباف
بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر
قالیباف، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
كه وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی ئاماده‌بوون، باس له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و
چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانیان كرا، به جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی
هه‌ردوولا و چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری بكات.
بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان نابێته به‌شێك له هیچ جه‌نگ و
ململانێیه‌ك، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ئارامی و كه‌مكردنه‌وه‌ی
گرژییه‌كان بن.
لای خۆیه‌وه،
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران پێگه‌ی یه‌كێتی له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا
به گرنگ زانی و ئاماده‌یی خۆی بۆ پشتیوانیكردن له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ربڕی كه
ببێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

